رژێمی داگیرکەر هێرشی کردە سەر کەشتی هاوکاری کە بۆ شکاندنی گەماڕۆی غەززە بەڕێوە کەوتبوو

فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی سوپای داگیرکەر هێرشیان کردە سەر کەشتیی هاوکاری کە بۆ تێکشکاندنی گەماڕۆی غەززە لە تونسەوە بەڕێوەکەوتبوو. بەهۆی هێرشەکە لە ناو کەشتییەکە ئاگر دەرکەوت.
بە پێی راگەیەندراوی کەناڵی ئەلجەزیرە، کەشتیەکە بە ناوی "ئەلدەمیر" (ویجدان) لە تونسەوە بەڕێوەکەوتبوو و هەڵگری هاوکارییەکانی نێودەوڵەتی و ٣٠ ئەکتڤیست بوو. کەشتییەکە لە نزیکەی وڵاتی مالتا لە ئاوەکانی نێودەوڵەتی تووشی هێرشی فڕۆکەکانی بێ فڕۆکەوانی رژێمی داگیرکەر بوو.
وتەبێژی کەشتییەکە راگەیاند، کەشتییەکە کاتێک لە دەیان میلی وڵاتی مالتا لە ناو ئاوەکانی نێودەوڵەتی بوو تووشی هێرشەکە بووە. هێرشەکە بە دوو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان ئەنجام درا و یەکێک لە درۆنەکان مۆڵیدەی کاربای کەشتییەکەی کردە ئامانج و ئەمەش بووە هۆی دەرکەوتنی ئاگر لە ناو کەشتییە. لە ئەنجامی رووداوەکەدا زیانێکی گیانی نەبوو.
ئەکتیڤیستەکان دیمەنەکانی هێرشەکە و ئاگرەکەیان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو کردەوە و بانگێشتی هاوکارییان کرد.
وتەبێژەکە باسی لەوە کرد تەنها بەرپرسانی قوبرسی باشوور وڵامی بانگێشتی هاوکاریان داوە و کەشتیێکی فڕیاگوزاریان ناردووە ناوچەکە.
بە پێی پلانەکە بڕیار بوو چەند ئەکتیڤیستێک لە مالتاوە بەشداری لە چالاکییەکە بکەن و لەوێوە بەرەو غەززە بەڕێوەبکەوێت بۆ گواستنەوەی هاوکاری مرۆیی.
رووداوێکی بەم شێوەیە لە ساڵی ٢٠١٠ رووی دابوو. کەشتیێک بە ناوی ماڤی مەڕمەڕە لە تورکیاوە بەرەو غەززە بەڕێوەکەوتبوو. بەڵام لە ئاوەکانی نێودەوڵەتی تووشی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەر بوبوو و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٠ هاوڵاتی تورکیا شەهید بوبوون و ئەکتیڤیستەکانی دیکە دەستبەسەر کرابوون.(İLKHA)
ئاگاداری: مافی له به رگرتنه وه ی بابه ته كانی ئیلكھه، پارێزراون ھه واڵی نوسراو، وێنه، ڤیدیۆ، به ھه مو جۆرێكیان، بۆ به ده ست ھێنان پێویسته نوسراو له نێوانمان ھه بێت یان به ڕه زامه ندی ئێمه بێت، پێچه وانه كه ی به ر پرسیاره تی یاسای تیایه
لە ئەنجامی هێرشەکانی رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی بۆ سەر غەززە کە ٧ی تشرینی یەکەم دەستی پێکرد ژمارەی شەهیدەکان گەشتە ٥٢ هەزار و ٤٩٥ کەس و ژمارەی بریندارەکانیش گەشتە ١١٨ هەزار و ٣٦٦ کەس.
کەتائیبی قەسام لقی سەربازی حەماس لە ٢٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە ئەنجامی ئۆپڕاسیۆنێک لە ڕۆژهەڵاتی کەمپی مەغازی لە ناوەڕاستی غەززە بەجارێکدا ٢١ سەرباز و ئەفسەری داگیرکەری کوشت. ئەمە وەک توندترین گورز کە لە سەهیۆنییەکان دراوە تۆماڕ کرا.
رژێمی داگیرکەری سەهیۆنی ئەمڕۆ بەیانی هێرشی کردە سەر خانوو و خێمەی فەلەسیتنییەکان لە شاری خان یونس و لە ئەنجامی هێرشەکەدا ١٩ کەس شەهید بوون کە هەنێکیان منداڵ بوون و ژمارەیەکی زۆر کەسیش بریندار بوون.
جۆزێف چزوبا تەمەن ٧٣ ساڵ، کە لە ساڵی ٢٠٢٣دا لە شیکاگۆ وادە ئەلفایۆمی فەلەستینی-ئەمریکی تەمەن ٦ ساڵ بە ٢٦ برین بە چەقۆ کوشت و دایکی بە سەختی بریندار کرد سزای ٥٣ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندرا.